سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی: حه‌وت تۆمه‌تباریان له‌ شاره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ جلی سه‌ربازییه‌وه‌ سه‌رانه‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند.  

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە چەند تۆمەتبارێک بە جلی سەربازییەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر گۆڕەپانێکی سووتەمەنی و هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتن و داوای سەرانە دەکەن.

ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی چوارچرا ڕاسپێردرا کە بە دواداچوونی ورد و بە پەلە بکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست، توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان حەوت کەسە دەستگیر بکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک فیشەک و شانەی کلاشینکۆف.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئێستادا تۆمەتباران (ص. ی .ز لەدایکبووی 1987)، (ا. س .م. لەدایکبووی 1999) ،( خ. ک. م. لەدایکبووی 1993)، ( ا. ا. ا. لەدایکبووی 2001) ، ( ز. ڕ. ص. لەدایکبووی 1973)، ( ب. م. خ. لەدایکبووی 1999)، ( ن. ف. ا. لەدایکبووی 1974) و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ تۆمەتباران وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان خۆیان ناساندبوو، بەڵام کارمەندی هیچ کام لە هێزە ئەمینییەکان نه‌بوون.