وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به زیادکردنی وانەی په‌ڕینه‌وه (عبور) بۆ دوو وانه له سیسته‌می ساڵانه و چوار وانه له سیسته‌می وهزری، تەنها بۆ ئەو قۆناغانەی کە سیستمی خوێندنی تیادا دەگۆڕێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی له‌باره‌ی پرسی زیادكردنی وانه‌ی په‌رینه‌وه (عبور) ده‌ركرد.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ئەنجومەنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا بە زیادکردنی وانەی په‌ڕینه‌وه (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستمی ساڵانە و چوار وانە لە سیستمی وەرزی، ته‌نها لەو قۆناغانەی کە سیستمی خوێندن تیایدا دەگۆڕێت بۆ شێوازی بۆڵۆنیا.