نەجات حەسەن: لە گشت پرۆسەکانی هەڵبژاردن بۆ کۆنگرە ٢٥٪ ئافرەت دەبێت

 جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بەشداریکردنی خەڵک لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بەردەوامە و تا ئێستا لە پێنچ پارێزگا کۆتایی ھاتووە و ئەمڕۆش لە دھۆک لە لقی یەک کۆتایی پێدێت و لە ھەموو پرۆسەکانی ھەڵبژاردنیش ٢٥% بۆ ئافرەتە و لە ھەر شوێنێکیش کەموکوڕی لە رێژەکە ھەبێت لە کۆتایی بڕیاری لێ دەدرێت.

نەجات حەسەن ھەڵبژاردن لە سنووری لقی دووی پارتی لە ھەولێر لە لیژنەی ناوچەی نیشتیمان ئەنجامدەدرێت، لە سنووری لقی شەشیش لە ئەورووپا لە لیژنەی ناوچەی نەرویج ھەڵبژاردن کۆتایی ھات، لە سنووری لقی یەک لە دھۆک ھەڵبژاردن لە لیژنەی ناوچە چرا ئەنجامدەدرێت کە کۆتا ھەڵبژاردنە لە لقی یەک، ھەروەھا لە سنووری لقی ٢٠ی شێخان ھەڵبژاردن بەردەوامی ھەیە، تا ئێستا خەڵک بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکەن و پرۆسەکە زۆر بە رێکوپێکی بەرێوەدەچێت”.

حەسەن ڕوونیشیکردەوە: “تا ئێستا پرۆسەی ھەڵبژاردن لە سلێمانی، ھەڵەبجە، کەرکووک، موسڵ و بەغدا تەواو بووە و کۆتایی بە ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە ھاتووە”.

لەبارەی رێژەی ئافرەت بۆ ھەڵبژاردنیان بۆ کۆنگرە، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە گوتی: “رێژەی ئافرەت ٢٥% لە گشت پرۆسەکانی ھەڵبژاردن و بەو شێوەیە دیاریکراوە بۆ کۆنگرە، لە ھەر شوێن و ناوچەیەک کەموکوڕی لەو رێژەیە ھەبێت لە کۆتایی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بڕیاری لێ دەدرێت و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدەدرێت”.

ھەواڵی زیاتر