سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەلایەتیییەکان لە نێوان فەرمانگەکانی حکومەتی هرێمی کوردستان ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەنێو تەواوی فەرمانگە و داموده‌زگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌كارهێنانی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان راگیرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە راگەیاند، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاریدا به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.

ده‌شلێت: ئەو بڕیارە تەنها پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری دەگرێتەوە کە حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەکانی دابین دەکات.

جەمال ئەحمەد گوتیشی: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پاڵپشتە بەوەی کە ئەم ئینتەرنێتە پێویستە تەنیا بۆ کاروباری فەرمی بەکاربهێندرێت، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری کارووباری فەرمیدا، بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی هاوڵاتییان بن.