چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ یەكشەمە ئاسمانی هەرێم ساماڵ ئەبێت پلەكانی گەرما لەناوچەكانی باشور و رۆژهەڵاتی هەرێم بەرێژەی 1 پلە نزمدەبنەوە و لەناوچەكانی دیكەدا بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەم شێوەیە ئەبێت .. لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێم ( سلێمانی 34 بە 19 ، هەولێر 37 بە 22 پلە ، دهۆك 36 بە 21 پلە ، هەڵەبجە 35 بە 19 پلە ، كەركوك 38 بە 22 پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان 39 بە 22 پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 34 بە 19 پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران 34 بە 17 پلە ئەبێت ، خێرایی با ئاسایی ئەبێت 10 بۆ 15 كم لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باكوری رۆژهەڵاتەوە . 
هەروەها دەڵێت: خێرایی بای باكوری رۆژهەڵات لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین زیاددەكات بەخێرایی 20 تا 35 كم لەكاتژمێرێكدا و كاریگەری لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی تا پێش نیوەرۆی ئەمرۆ بەردەوامی ئەبێت و لەناوچەكانی سنووری ئیدارەی راپەرین تا ئەمرۆ ئێوارە كاریگەری ئەبێت.