بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی پێنج پێشمەرگەی كوردستان: خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی پێنج پێشمەرگەی كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی سەربەرزی پێنج پێشمەرگەی كوردستان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێنج پێشمەرگەی دڵسۆزی سەر بە لیوای پێنجی شارەزوورمان پێگەیشت، كە بریتیبوون لە(توانا نەسرەدین حەمە، ئەردەلان جەمال مەجید، سەروەر ئەنوەر مەحمود، جەمال جەلال حەمە، تاهیر كاكەڵڵا خەلیفە رەشید) كە لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەرك لە سەر رێگەی سەرەكی دەربەندیخان كەلار بە كارەساتێكی هاتووچۆ گیانیان سپارد.

بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكانتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبووان و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی لیوای پێنجی شارەزوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

بارەگای بارزانی

ھەواڵی زیاتر