بەشی پۆلیسی قەزای كۆیە، بنكەی پۆلیسی دێگەڵە، بڵاویكردۆتەوە كە تۆمەتبارێكی بەناوی (ش. ع. ح) دەستگیر كردووە كە هەڵسابوو بە دزینی كەلوپەلی دوو مەزرەعە لە گوندی سماقوڵی سەر بە ناحیەی دێگەڵە.
هەروەها روونیكردۆتەوە كە تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشی بۆ ڕێكخراوەو ڕادەستی دادگا كراوە.