شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

مستەفا چاوڕەش: پێویستە پارتی و یەکیەتی لەسەر هەموو شتێک ڕێکبکەون

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێویستە پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی سەرەکیی کورستان لەسەر هەموو شتێک رێکبکەون و بە یەک تیم بچنە بەغدا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مستەفا چاوڕەش، گوتی: “یەکڕیزی میللەتی کورد لەسەروی پۆستی سەرۆککۆمار و هەموو شتێکەوەیە، ئێمە هەردوو هێزی سیاسی گەورە لە هەرێمی کوردستان کە ‌هێزی چەکدارمان هەیە، پێویستە لەسەر هەموو شتەکان رێکبکەوین، حەیفە بە دوو تیم بچینە بەغدا”.

ئاماژەی بەوەشدا: “هەموو خەڵکی کوردستان دڵیان بە لیکنزیک بوونەوەی پارتی و یەکێتی خۆشە، بەتایبەتی ئێستا کە دۆخەکە هەستیارە و لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکرێتە سەر ناوچەکانی کوردستان، بۆیە گرنگە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و هەموو شتەکان رێکبکەوین، ئەمەش یەکڕیزی خەڵکی کوردستان دەپارێزێت”.

مستەفا چاوڕەش، دەشڵێت: “ئێستا دۆخی عێراق ئاڵۆزە، ئەگەر ئێمە یەکگرتوو نەبین لایەنەکانی دیکەی عێراق سوود لە پەرتەوازەیی ئێمە دەکەن