لە عێراق و هەرێمی كوردستان، دووشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: “ڕۆژی دووشەممە 3/10/2022، دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی عێراق، ئهوهیش بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی كۆماری عێراقهوه”.
بەپێی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەم، بە پشووی فەرمی دیاری کراوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ڕۆژی دووشەممە، لە فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت”.