پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامه‌كان كرد بۆ دانیشتنی ژماره‌ 7ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌دا هاتووه‌: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كان ده‌كات بۆ دانیشتن له‌ كاتژمێر 10ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌م رێكه‌وتی 2/10/2022.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: كاری دانیشتنه‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

جێی باسه‌ هه‌فته‌ی ڕابردووش په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند دانیشتنێكی تری تایبه‌ت كردبوو به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م له‌ پڕۆژه‌یاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق و دانیشتنه‌كانیش بۆ تاوتوێی پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌رده‌وامییان ده‌بێت.