رۆژنامەی ھەولێر

قەڵادزێ.. تەرمی کەسێک دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە

پۆلیسی راپەرین، رای دەگەیەنێت کە تەرمی کەسێک دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێنبوونی لە قەڵادزێ دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین ئاشکرای کرد، پاش ئەوەی ڕۆژی 23/9 لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵا تۆمار کرا لەسەر ئەوەی هاووڵاتی (ج . ح) لەدایکبووی ساڵی 1975 ڕەگەزی نێر، دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوای تێپەڕبوونی 7 ڕۆژ بەسەر ونبوونەکەیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە پشت گۆڕستانی قەڵادزێ دۆزرایەوە.


پۆلیسی راپەرین راشی گەیاندووە کە کە بە گوتەی هاوسەرەکەی “باری دەروونیی جێگیر نەبووە”پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی بڕیاردرا تەرمەکەی بەرێبکرێ بۆ پەیمانگای پزیشکی دادیی ڕانیە بەمەبەستی دەرکەوتنی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.