كەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئاسمان له‌ شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو، واته‌ هه‌ر به‌ كه‌مێك به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.

ئاماژه‌شی دا: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش 10 تا 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی له‌ شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

هەولێر: 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 37  پلەى سیلیزى

دهۆک: 35 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 38  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى

سۆران: 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى