کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و جەختدەکاتەوە بیریان لای قوربانییان و کەسوکاریانە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ـی ئه‌یلوولی 2022، پێگەی فەرمی کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، هۆڵەندا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییە دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن سوپای پاسدارانی ئیسلامی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئەو هێرشە ههرهمهكییانه بوونە هۆی گیان لەدەستدانی بێتاوانان و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی و رۆژنامه‌نووسان. ده‌شڵێت: بیرمان لای قوربانییەکان و کەسوکاریانە.
رۆژی 28ـی ئەیلول، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە نزیک پردێ، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کرایەسەر.
دوای چەند کاتژمێرێک لەو رووداوە، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.
بە پێی لێدوانی محەمەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکە لە رێگەی 73 موشەكی بالستی و دەیان فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبرێژكراوەوە بووە و “توانیومانە 42 ئامانجی خۆمان بپێکین”.
بە پێی دوایین ئامارەکان، بە هۆی ئەو هێرشانەوە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57ـی دیکەش بریندارن.
ئەو هێرشە چر و بەرفراوانەی سوپای پاسداران، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی فراوانی لێکەوتەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا و به‌ریتانیا له دوو راگەیەندراوی جیادا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرش و ده‌ستدرێژییه‌کانی ئێران ده‌که‌ن، که به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵکی سڤیل بوونه‌ته قووربانی. داوا له ئێران ده‌که‌ن ئه‌م هێرش و پێشێلکارییه بێ پاساوانه‌ی رابگرێت.
ئه‌مەریکا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن، به‌رده‌وامی ههڕرهشهکانی حکومه‌تی ئێران بۆ ئه‌نجامدان و هێرشی دیکه ئیدانه ده‌که‌ین، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق دووپاتده‌که‌نه‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە دەڵێت، دیپلۆماسیه‌تی به‌کارهێنانی مووشه‌ک ده‌رئه‌نجامی وێرانکه‌ری ده‌بێت. هه‌رێمی کوردستان و عێراق ره‌تیده‌که‌نه‌وه خاکه‌که‌یان وه‌ک حه‌وشه‌ی پشته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و دراوسێکانی به‌رده‌وام و بێ سزا هێرشی ده‌که‌نه‌سه‌ر.
لەلایەکی دیکەوە، ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌کان رابگیرێن که به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵکی سڤیل بوونه‌ته قووربانی و باس لەوە دەکەن، “نیگەرانین لە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان. بەداخەوەین کە خەڵک بوونەتە قوربانی. هێرشەکان پێشێلێکی بێپاساوی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقن”.