وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كی و درۆنییه‌ی كرد، كه ئێران كردییه سه‌ر باره‌گای لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی په‌لاماری ئێران له رێگه‌ی مووشه‌ك و درۆنه‌وه بۆ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، گرژییه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه ده‌ڕوانین ئه‌و په‌لاماره‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای كردووه، ئێران ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی رابگرێت.