وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشووری ئاسیا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکات و رایگەیاند: ئەم هێرشانەی ئێران مایەی قبووڵکردن نین.
تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشووری ئاسیا رایگەیاند: “ئێران پێویستە بۆردومانە هەڕەمەکییەکان سەر شارە کوردییەکان بوەستێنێت کە خەڵکی مەدەنییان کردووەتە قوربانی و زیانیان بە ژێرخانی گشتی گەیاندووە، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقن و مایەی قبووڵکردن نین. ئەمە بەردەوامی ئەو چالاکییەنەی ئێرانە کە ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات:”.
دەشڵێت: “ئێمە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستانین و ئەم هێرشانە ئیدانە دەکەین. هاوکات پاڵپشتی خۆشمان بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دووپات دەکەینەوە”.