نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی)، ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی تۆپبارنهكان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له په‌یامێكدا، یۆنامی تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به پێشێڵكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراق وه‌سف كرد و داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی تۆپبارانه‌كان ده‌كات.
یۆنامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “دیپلۆماسیه‌تی رۆكێت، كارێكی بێباكانه‌یه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی وێرانكه‌رانه ده‌بێت”.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، روونیكردووه‌ته‌وه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه وه‌ك “حه‌وشه‌ی پشته‌وه” مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بكرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌لایه‌ن دراوسێكانییه‌وه سه‌روه‌رییه‌ی پێشێڵبكرێت به‌بێ هیچ سزادانێك.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارنهكانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.