لەبارەی بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکەکەی دەکات و دەڵێت، “بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی رەوتی رووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە.”
دەقی راگەیێندراوەکە
بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.
بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی رەوتی رووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت.
سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان