سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، قەڵا و سکرتارییەتی حزبەکەیان بۆردومانکراوە و شەهید و برینداریان هەیە.
سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند: بارەگای سکرتارییەت و قەڵا، بۆردومانکراوە و شەهید و بریندارمان هەیە.
شیروان جەلال بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە رایگەیاند: بۆردومان بەردەوامە و بەو هۆیەوە ناوێرن تیمەکانمان رەوانە بکەین، بەڵام ژمارەیەک لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هاوکاری عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی کۆیە دەڵێ: دوو شەهید و حەوت بریندار هەیە، مێرمنداڵ لە ناو بریندارەکاندا هەیە.
ماڵی سەدان پێشمەرگە لە نزیک بارەگای سکرتارییەتی حزبی دیموکراتی کوردستان هەیە و هەر بۆیە قسە لە برینداربوونی خەڵکی سڤیلیش دەکرێت.
قوتابخانەی ناو کەمپەکان چۆلکراون و بەدەیان قوتابی پەنایان بۆ دەوروبەری کەمپەکە بردووە.