ئەندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رای دەگەیەنێت کە هێشتا هێرشی درۆنی بۆسەر بنکە و بارەگاکانیان لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامە.
عەبدوڵا ئازەربار، ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەرچاوەیەک رایگەیاند: ‘تا ئەم ساتەی لەگەڵ ئێوە قسە دەکەم هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئێمە لە زڕگوێز بەردەوامە، ١٠گوتیشی، به درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکراوەتە سەر بنکەکانمان لەم سنوورە’.
هاوکات لەبارەی زەرەر وزیانەکانی هێرشەکە، گوتیشی؛ تا ئێستا لە ئامارەکان هیچ زەرەرێکی گیانی نییە، بەڵام زەرەر و زیانی مادیمان زۆرە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هاوكار عه‌لى، گوته‌بێژى ته‌ندروستى كۆیه رایگەیاند: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى برینداره‌كان داوامان له ته‌واوى پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى كۆیه كردووه له نه‌خۆشخانه ئاماده‌بن”.