پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەرتووكی ‘مەسرور بارزانی سەرەتایەكی نوێ’لە باكووری كوردستاندا بڵاو دەبێتەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو لە رێوڕەسمێكدا كتێبی (مەسرور بارزانی سەرەتایەكی نوێ) ناسێندرا، بڕیار وایە هەفتەی دابێ پەرتووكەکە بە شێوەزاری كرمانجی لە باكووری كوردستان بڵاو بكرێتەوە.

پەرتووكی “مەسرور بارزانی سەرەتایەكی نوێ ” لەلایەن نووسەر ئاسۆ حاجی ئامادە كراوە و بەرهەمێكی بەپێزە لە دووتوێی كتێبێكدا شرۆڤەی گوتارەكەی ڕێزدار جەنابی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لە چەتم هاوسی لەندەن كراوە كە لە بەردەم گەورە سیاسەتمەدار و میدیا جیهانییەكان پێشكەشی كرد.
ئاسۆ حاجی سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی پەرتووكەی دەڵێت: هەفتەی داهاتوو لە باكووری كوردستان و توركیا بڵاودەبنەوە. بەرهەمەكە بە زمانی كوردی ـ شێوەزاری كرمانجی و تیپی لاتینییە.
هەروەها ئاسۆ حاجی پێشتر سەبارەت بەم پەرتووكەی نووسیویەتی: لەم پەرتووكە هەوڵ دراوە لەسەر گوتارەكەی ب “مەسرور بارزانی” سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ناوەندی چەتم هاوس شیكردنەوەی جیاواز بكرێت، ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و سیاسەتمەدار و شرۆڤەكار لە گۆشەنیگای جیاوازەوە دەربارەی ئەو گوتارە شرۆڤە و لێكدانەوەیان كردووە، هەموو ئەوانە لەگەڵ گوتارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ كراونەتەوە تاوەكو وەكو دیكۆمێنتێكی مێژوویی و سەرچاوەیەك لە بەردەستی خوێنەران هەبێت.
ئەم بەرهەمەی ئاسۆ حاجی بە زمانی توركی، لەلایەن وەشانخانەی ئاڤێستا وەرگێرانیان بۆ كراوە و چاپ و بڵاو دەكرێنەوە.