دەستپێكردن و تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیەنرا.

ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: لەسەر بووجەی ئیدارەی سۆران جیبەجێ دەكرێن، پڕۆژەكان ئەمانەن:

1. دەستپێكردنی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی فلكەی ئاڵا بۆ فلكەی پێشمەرگە لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

2. دروستکردنی دیواری ڕاگر لە گەڕەکی کۆسرەتان و کردنەوەی  شەقامێکی گرنگ لە گەڕەکی گردمەندیل لە قەزای چۆمان.

3. پڕۆژەی دروستکردنی دوو جۆگەی کراوەی ئاوەڕۆ بە درێژای زیاتر 134مەتر لە قەزای چۆمان.

4. دەستکردن بە پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی گوندی ناوەندە لە سنوری قەزای چۆمان.

5. كۆنکرێتکردنی چەند کۆڵان و گەڕەکێك لە گوندەکانی (وەلزێ، شیناوە، شیوە گوڵان) هاوكات دروستكردنی جۆگەی کراوە، لە سنووری شارەوانی قەسرێ لە قەزای چۆمان.

6.  تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەک لە ناحییەی قەسرێ، دروستکردنی جۆگەی کراوە بەدرێژایی 616 مەتر و کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکان 7 هەزار مەتر چوارگۆشە  لە گوندەکانی (وەسان، وەڵزێ، شیناوە، شیوێ گوڵان و دروستکردنی سەرپۆشی جۆگای کراوە و لەبغکردنی جۆگە.

7. تەواوكردنی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامی سەرەکی گوندی زارگەلی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی باڵەکیان،  لە سنووری ناحییەی دیانا.

8. تەواوبوونی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی فەرماندەیی هەڵگورد لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.