ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان خانه‌نشین کران

لە پێناو ھێنانەدی دادپەروەری لە رێکخستنی ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پەیوەست بە بابەتی بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشین کردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ولە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا بە خانەنشین کردنی ٢ ھەزار و ٦١ ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فەرماندەیی ھێزەکانی ٨٠ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ خانەنشین کران.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ستایشی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و خەبات و ماندوو بوونیان بەرز دەنرخێنێت، ھەروەھا کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکان لە چوارچێوەی ھێزێکی تۆکمە و رێکخراو لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەرگری کردن لەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی ھەزاران شەھید بە دەستھاتوون.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢