ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان

بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەک تۆپخانەکانی سوپای ئێران به‌چڕی بۆردومانی دەڤەری برادۆستیانکرد.

به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی کاتژمێر ده‌یی پێش نیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەک بەردەوام بوون لە تۆپبارانکردنی لوتکە چیاکانی بەربزین، سەقەر، کوێستان، گوندەکانی بەربزین، بن پەرێز، بەنێ، بن ڕەشکین و بەرچیخە.

هاوكات، شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ سەربەقەزای چۆمان راگه‌یاند: کاتژمێر ده‌یی پێش نیوەڕۆ سوپای ئێران بۆردومانی گوندی مێرگەی سنوری شارەدێی قەسرێی کرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان، دەرکەوت بۆردومانەکە لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە کە خۆی بە ئامانجەکەدا تەقاندۆتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆردومانەکە جگە لە زیانی ماڵی و ژینگەیی، زیانی گیانی بەدوواوە نەبووە.

ھەواڵی زیاتر