هاوبەشانی کارەبا بە بێ دانەوەی قەرزەکانیان دەتوانن کرێی مانگانەی کارەباکەیان بدەن

کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە بە هۆی كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەبا و رێگاوبان، كە بە هۆیەوە زۆرێك لە پرۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانمان دایە، ئەو قەرزانەی كارەبا كە لە لای هاووڵاتیانە لە (پۆلی ماڵان)، لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێت تا لە داهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات. 
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە، تەنیا كرێی مانگانەی كارەبا لە لایەن ژمێركارانەوە لە بەردەم ماڵان وەردەگیرێت. 
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بە سوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت و هاووڵاتیان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى کرێی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵەکانیان کرێی مانگانەکەیان بدەن. ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانیە.