خوێندنی قوتابیان لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن دەستی پێکرد

سامان عەبدوڵلا

زانکۆی سەلاحەدین پانزە قوتابیی نارد بۆ ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی؛ خوێندن‌ لەو ئه‌كادیمیایەدا دوو ساڵە و له‌م ماوەیەدا قوتابیان ته‌نیا بابه‌ته‌ پراكتیكییه‌كان ده‌خوێن.

قوتابیان بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆسیان له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێ ده‌درێت و مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانییان له‌ ئوردن پێ ده‌درێت.
قوتابیان چوار ساڵ دەخوێنن؛ دوو ساڵی یەکەم بەشێوەی مەنهەج لە زانکۆی سەلاحەدیندا دەخوێنن و دوو ساڵی کۆتاییش لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی شاهانەی ئوردندا دەخوێنن.

ھەواڵی زیاتر