ئەمڕۆ دووشەممە 26/9/2022، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانە دەکەم کە بۆ وەجبەی دووەم و سێیەم و چوارەم لە نووسینگەی ئێمە ناویان تۆمارکرابوو بۆ ئەوەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەرگرن، رەزامەندی هەموو ئەو خێزانانە گەڕاوەتەوە”.
دەشڵێت: “دەتوانن سەردانی نووسینگەی ئێمە بکەن لەشاری کەرکووک بۆ زانینی ناوەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی نووسینگەم راسپاردووە لەخزمەتتان بن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانتان”.
