لەسەر ڕێگەی کۆیە- هەولێر، لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: لە ڕێگەی نێوان کۆیە و ھەولێر، لە دۆڵی سماقوڵی نزیک گوندی سوسێ لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری (ھۆندا ئەلەنترا و ترێلە مارسیدس) شوفێری ھەر دوو ئۆتۆمبێل برینداربوون، سەرنشینی ھۆنداکە گیانی لە دەست دا.

هاتووچۆ ئاماژەی بەوە داوە کە ھۆکاری ڕووداوەکە پێشکەوتنی ھەڵە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلی ترێلە، کە شوفێرەکەی خەڵکی وڵاتی تورکیایە.

ھەواڵی زیاتر