وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، گوژمه‌یه‌ك به بڕی (٨٧،٣٩٩،٠٠٠) بۆ قیڕتاوكردنی شه‌قامی بنه‌سڵاوه-كه‌سنه‌زان خه‌رجكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی ئه‌یلوولی 2022، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لە سنووری شار و شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر، ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی (٨٧،٣٩٩،٠٠٠) هەشتا و حەوت ملیۆن و سێسەد و نەوەد و نۆ هەزار دینار درا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ـی داهاتی شارەوانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام و قیڕتاوكردنی شەقامی نێوان بنەسڵاوە-كەسنەزان لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە بڕیاری خەرجكردنی دراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەو شەقامە هاتوچۆیەكی زۆری شۆفێرانی نێوان هەردوو شارۆچكەی بنەسڵاوە و كەسنەزانی بەسەرەوەیە و دەبێتە ئاسانكارییەك بۆ دانیشتووانی سنوورەكە بە گشتی و تایبەتی گەڕەكی قەڵاتی نوێ كە كەوتووەتە نزیك شەقامەكە.