کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە داوە کە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت، خێرایى با، لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با لە باکووری خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێ دراوە.
هاوکات کەشناسی کەشوهەوای سبەی سێشەممەشی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو، کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو و خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 32 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 31 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى