سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دروستکردنی پــڕۆژەیـەکــی دیکەی نــیــشـتـەجــێـبوون بـۆ کـرێنـشـیـنــان راگەیەندرا 

دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پـڕۆژەی دروســتـکـردنــی یـەکـەکـانـی نــیــشـتـەجــێـبوونی بـۆ ھــاووڵاتـیــانـی کـەمدەرامـەت و کـرێنـشیــنـانـی قـەزای عــەنــکـاوە راگــەیــانــد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی وەبەرهێنان “شەوی رابردوو د. مـحـەمـەد شـوکـری ســەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێــنـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێــمـی کـوردســتــان، بـە ئـامـادەبـوونـی ھـەریــەک لـە ئـانـۆ جـەوھــەر وەزیـری گــواســتـنــەوەو گـەیــانـدن و قــایـمـقـام و ســەرۆکـی شــارەوانـی عـەنــکـاوە پـڕۆژەی دروســتـکـردنــی یـەکـەکـانـی نــیــشـتـەجــێـبوون بـۆ خـەڵک و ھــاووڵاتـیــانـی کـەمدەرامـەت و کـرێنـشیــنـانـی کــریــســتـیـانـەکــانـی قـەزای عــەنــکـاوە راگــەیــانــد”.

روونکراوەتەوە: “پـڕۆژەکــە لـە ســنـووری قـەزای عــەنــکـاوە دەبـێـت و درێــژەپـێـدەری ھـەوڵـەکــانی کـابـیـنـەی نـۆیــەمـی حـکـومـەتـی ھــەرێــمـی کـوردســـتـانە، بــە ئــاراســتـەی یـارمــەتـیـدانـی ھــاووڵاتــیــانـی ھــەژار و کــەمــدرامـەت و کــرێنـشـیـنــان، کـە بـبــن بـە خــاوەنـی یــەکــەیـەکــی نـیـشــتــەجــێ بــوونـی خـۆیــان”.

دەستەی وەبەر‌هێنان ئاماژەی بەوەشکردووە: “پــڕۆژەکـــە ســێ جــۆری یــەکــەی نـیـشــتــەجــێبــوون لـەخـۆ دەگــرێ 80م بـە پـێـشــەکـی چوار ھـەزار دۆلار و 100 مه‌تری بـە پـێـشــەکـی پێنج ھـەزار دۆلار و 120 مه‌تری بـە پـێـشــەکـی شەش ھــەزار دۆلار دەبـێــت، دواتــر بـە قــســتــی 15 ســـاڵ دەبــێـــت”.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22ـی ئه‌یلوولی 2022، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ زووترین كاتدا به‌ردی بناغه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابنه‌ن و دوو ساڵ بۆ ته‌واوكردنی یه‌كه‌كانیش دیاریكراوه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باسی له‌وه‌شكرد، نووسراوی دروستكردنی یه‌كه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌كانی دهۆك و زاخۆ و سۆران ره‌وانه‌كراوه‌ و ته‌نها ناوچه‌كانی سلێمانی و راپه‌رین و گه‌ر‌میان و هه‌ڵه‌بجه‌ ماوه‌ و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كانی ئه‌وانیش كۆتایی پێبێت.

محه‌ممه‌د شوكری روونیكرده‌وه‌، 120 هه‌زار كه‌س داواكارییان بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون پێشكه‌شكردووه‌ و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا شوقه‌یان بۆ ده‌رناچێت، بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو له‌ لیستی چاوه‌روانیدا ده‌بن.

پێشتر پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، له‌ دوو شوێنى شیاو بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150م، زه‌وییان ته‌رخانكردووه‌.