عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بکات کە تەنها گرێبەستکردن ماوە لەگەڵ کۆمپانیا بۆ کڕینی و “نرخی هەر بەرمیلێک لەنێوان 80 بۆ 100 هەزار دینار دەبێت.”