رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “داهاتی نەوت خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی کەزیاتر لە 550 ملیۆن دۆلارە و داهاتەکە بۆ مووچەی مانگی نۆ دەبێت و وەزارەتى دارایی رۆژ و کاتى دابەشکردنى موچە دیاریدەکات، بەڵام لەئێستاوە پارەى پێویست بۆ دابەشکردنى خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەت”.
ڕۆژنامەی ھەولێر زانیوویەتی کە وەزارەتی دارایی ڕۆژی 2ــی سەرەتایی مانگی داھاتووی وەکو دەستپێکی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەستنیشانکردووە.