بەنداوی خنس لە دواقۆناغی تەواو بوونی دایە و به‌ ڕێژه‌ی 99%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ یەکشەم رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان سەردانی پرۆژەی بەنداوی خنسی کرد لە پلوگكردنی ئاوگرەی بەنداوەکە ئامادە بوو کە بە دواقۆناغەکانی تەواوکردنی پرۆژەکە دەژمێردرێ و ڕێژه‌ی 99%یه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان هاوشانی ئەندازیاری نشینگە و تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتی، بەشە جیاجیاکانی بەنداوەکەیان بەسەرکردەوە بە تایبەت ناو (diversion) و کاری قوفڵ و بۆڕییەکانی دوادەرچەی بەنداوەکە و چەند ڕێنماییەکی پێویست درا بۆ کاری تەواوکاری کە پێویستن.

به‌نداوی خنس یه‌كێك ده‌بێت له‌ به‌نداوه‌ گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توانای گلدانەوەی نزیکەی 7 حەوت ملیۆن م3 ئاوی هەیە و لەسەر رووباری گۆمەڵ لە نزیک گوندی خنس دروست دەکرێت، بڕیاریشه‌ ئەمساڵ له‌ به‌نداوه‌كه‌دا دەست بەگلدانەوەی ئاو بکرێت.

هەر لە میانی سەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان ستایشی ڕۆڵی تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەکەی کرد کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێ بەجێ کردووە، هەروەها سوپاسی کۆمپانیای جێبەجێکار (هیوا گرووپ)یشی کرد کە سەرەڕای گرفتی دارایی، لەخۆبوردوانە بەردەوامییان بەکارەکە داوە.

جێی باسه‌ به‌ر له‌ 2700 ساڵ لەلایەن شا سەنحاریب كه‌ به‌ناوبانگترین پاشای ئاشورییەکانه‌، بەنداو و جۆگایەکی ئاودێری بۆ دەشتی نەینەوا لە خوارووی شوێنی بەنداوی خنس هەڵگیراوە و شوێنەوارەکەی لەلایەن یونسکۆ و ئیتاڵییەکانەوە پارێزراوە.

ھەواڵی زیاتر