چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

زانکۆی سەلاحەددین لەبارەی دووبارە ئەنجامدانی ڕاپرسی سیستەمی یەکپۆشی هاتە دەنگ

زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ره‌تیده‌كاته‌وه‌ جارێكی دیكه‌ راپرسی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می یه‌كپۆشی ئه‌نجامبداته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ـی ئه‌یلوولی 2022، سامان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین راگه‌یاند، له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ند لێدوانێك به‌ناوی د.كامه‌ران یونس، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بڵاوبووه‌نه‌ته‌وه‌ گوایه‌ گوتوویه‌تی: دووباره‌ راپرسی له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌باره‌ی جێبه‌جیكردنی سیسته‌می یه‌كپووشی ئه‌نجامده‌درێته‌وه‌، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و، قوتابیان دڵنیاده‌كاته‌وه‌‌ بڕیاره‌كه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ راپرسی ئه‌نجام نادرێته‌وه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 6ـی ئابی 2022، د.كامه‌ران یونس، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێكردنی سیسته‌می یه‌كپۆشی له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 راگه‌یاند و، دووپاتی كرده‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی و چینایه‌تییه‌ له‌نێوان قوتابییاندا.

به‌گوته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بڕیاره‌كه‌ بۆ برەودانه‌ بە ئاستی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و زانستیی زانکۆکەیان، لێکەوتی باشیشی دەبێت لە ئێستا و داهاتوودا بۆ قوتابیانی زانكۆكه‌یان.