پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری لە دهۆک بەڕێوەدەچێت 

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی دهۆک بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی دهۆک کە بۆ پێنجەمین جار کاتژمێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 25/9/2022 بەڕێوە دەچێت و سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەیدا بەشدار دەبێت، چەندین بابەتی مێژوویی، ئەدەبی و مێژووی زمان و ئەدەبی کوردی باس دەکرێن.

فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی دهۆک بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.