لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە ناحییەی ئاخجەلەر کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرای 122ـی تەندروستی شەهید حەمەغەفور ئاخجەلەری سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە مەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەکانیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ

ھەواڵی زیاتر