ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ شەممە 24ـی ئەیلوول، کوێستانەکانی بەربزین و هۆڕنی و چەند ناوچەیەکی دیکە لەلایەن ئێرانەوە تۆپبارانکران.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان راگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 3:25 خولەکی دوای نیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێ-ی  تۆپبارانکرد و، تا ئەم کاتە تۆپبارانەکە بەردەوامە.

سەبارەت بە زیانەکانی تۆپبارانەکە، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام تۆپبارانیش بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سنوری گوندەکانی بن پەرێزە، کەتینە و بەنێ لەژێر تۆپبارانی ئێرانن، هەروەها جووتیار و خەڵکی کۆچەری لەو ناوچانەدان کە تۆپبارانکراون.

ھەواڵی زیاتر