پڕۆژەیەکی ستراتیجیی کارەبا لە رانیە جێبەجێ دەکرێت 

لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیجیی بازیان بۆ ڕانیە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

 عومەر حاجی، گوتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین رایگەیاند: “پڕۆژەی هێڵی کارەبای ١٣٢ کەی ڤیی بازیان بۆ ڕانیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و پێک هاتووە لە ٣٠٢ تاوەری کارەبا و درێژییەکەی ١٠٠ کیلۆمەترە”.

گوتیشی: “ڕۆژانە ٢٠٠ کەس کە ٧٥٪ یان دەستی کاری ناوخۆییە، بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر کاری لێ دەکەن”.

باسی لەوەش کرد: “بە تەواوبوونی پڕۆژەکە گرفت و کێشەی کارەبا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە شێوەیەکی بەرچاو و باش چارەسەر دەبێت”.