نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان دیاریكرا

محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نرخی هه‌ر مه‌ترێك چوار گۆشه‌ له‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان به‌ 330 دۆلار دیاریكراوه‌ و جگه‌له‌ پێشه‌كی ئه‌و پاره‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ قیستی 15 ساڵ ده‌درێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بڕی پێشه‌كی یه‌كه‌كان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕی پێشه‌كی شوقه‌ی 80 مه‌تری ته‌نها چوار هه‌زار دۆلار ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕی پێشه‌كی شوقه‌ی 100 مه‌تری ته‌نها پێنج هه‌زار دۆلار ده‌بێت و بۆ شوقه‌ی 120 مه‌ترییش، بڕی پێشه‌كی ته‌نها شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌بێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتی: هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ زووترین كاتدا به‌ردی بناغه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابنه‌ن.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باسی له‌وه‌شكرد، له‌م هه‌فته‌یه‌ نووسراوی دروستكردنی یه‌كه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌كانی دهۆك و زاخۆ و سۆران ره‌وانه‌كراوه‌ و ته‌نها ناوچه‌كانی سلێمانی و راپه‌رین و گهر‌میان و هه‌ڵه‌بجه‌ ماوه‌ و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كانی ئه‌وانیش كۆتایی پێبێت.

پێشتر پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، له‌ دوو شوێنى شیاو بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150م، زه‌وییان ته‌رخانكردووه‌