له‌مه‌ودوا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان خۆی هه‌فتانه‌ چاودێری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌كات

ئـەمــڕۆ پێنجشه‌م د. مـحـەمـەد شــوکـری ســەرۆکـی دەســتـەی وەبــەرھــێــــنــانـی حکوومەتی ھـەرێــمـی کـوردســتــان سـەردانــی چــەنــد پـرۆژەیــەکـی وەبــەرھــێــــنــانـی لـە شــاری ھـەولــێـر کـرد و تــا لـە نــزیـکـەوە ئــاگــاداری جــۆر و کـواڵـێـتـی کــارەکـانـی پــرۆژەکــان بـێــت .

لـە نــێـو ئـەو پـرۆژانــەی کـە ســەرۆکــی دەســتـەی وەبــەرھــێــــنــان بـەســەری کـردنـەوە ھــەریــەک لــە پــرۆژەکــانـی ئــەربــیــل ھــێــلـز و بــۆلــیــڤـارد بــوون کــارەکــانــیــان قــۆنــاخـێـکـی بـاشــیــان تــێــپــەڕانـدووە و بــە تــەواوبـوونــیــان ســیــمـایــەکـی جــوانـتـر بــە شــارەکــە دەبـەخـشێــت .

ھــەریــەک لـەم پــرۆژانــە ســەدان ھـەلـی کــاریــان رەخــسانــدووە بــە شــێــوەیــەک كه‌ لـە 95٪‏ کــرێــکـار و ئـەنـدازیـارانــی خــۆمـاڵــیــن، بـەمــەش ھەلی کار لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان پــتــر دەبـێــت کـە ئـەمــەش یـەکــێـکـە لـە ســیـاســەت و ھـەوڵـەکـانـی کــابـیـنەی نــۆیـەمـی حـکـوومـەتـی ھــەرێــمـی کــوردســتـان بـە ئـاراســتــەی دەســتـەبـەرکــردنـی دەســتی کـاری خــۆمـاڵـی لــە پــرۆژەکــانـی وەبــەرھــێــــنــانـدا