هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دابه‌شده‌كرێت

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، چه‌كی دوا بڕه‌ پاره‌ی جووتیاران بۆ ساڵی 2022، به‌ بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار گه‌یشتووته‌وه‌ ده‌ستیان.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ سه‌رجه‌م جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانی و 22 ملیار 687 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی هه‌ولێر و 3 ملیار و 28 ملیۆن 77 هه‌زار دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆك، دابه‌شكراوه‌.

نەوزاد شێخ کامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ گه‌یشتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، كۆتایی به‌ پاره‌ی جووتیاران دێت بۆ ساڵی 2022، هه‌روه‌ها دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ كارگێری و داراییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌شده‌كرێت