دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک بارزانی رێککەوتین دەستوور بە کۆدەنگی نیشتمانی بنووسرێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە (21ـی ئەیلوولی 2022)، سەرۆک مەسعود بارزانی و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کرد و سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان راگەیاند.
رێواز فایەق ئەمڕۆ لەو بارەیەوە گوتی: لەگەڵ سەرۆک بارزانی رێککەوتین نووسینەوەی دەستوور بە کۆدەنگی نیشتیمانی بێت.