پرۆژهیهكی گهوهر بۆ چارهسهری گرفتی ئاوی قورس له شاری ههولێر، به گوژمهی 300 ملیۆن دینار جێبهجێ دهكرێ.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 22/9/2022، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه وتێیدا هاتووه: “پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار و بە درێژیی 75 كیلۆمەتر ئاوەڕۆ، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی قورسی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت، كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شاری ھەولێر و بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت، ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بەكار دەهێندرێت بۆ پارك و باخچەكان و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمی دروست دەكرێن و سوودێكی زۆری دەبێت”.
ئاماژه بهوهش كراوه، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ههرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و نوێنەرانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی و ڕێكخراوی UNDP و كۆمپانیا ژاپۆنییەكان، پرۆسەی كردنەوەی تەندرە پێشكەشكراوەكانی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان لەسەر قەرزی ژاپۆنی بۆ ئاوەڕۆی قورسی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
گوژمەی پرۆژەكە 300 ملیۆن دۆلارە و لەسەر قەرزی وڵاتی ژاپۆنە، سەرەتا یەك لەسەر ھەشتی جێبەجێ دەكرێت، كە 75 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە و یەك لەسەر ھەشتی وێستگەی خاوێنكردنەوەی ئاوەكەیە كە پێی دەگوترێت پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر.
ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پرۆژەكە دەڵێت: “پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت و ئێستا تەنیا پارە بۆ قۆناغی یەكەم دابینكراوە و تەنیا ماوە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت، قۆناغی دووەمیش 400 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە، لەكاتی دەستبەكاربوونی پڕۆژەكەشدا كرێكاری كوردیش سوودمەند دەبێت و دەتوانێت لە پڕۆژەكەدا كار بكات.