کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە.. 
ئەمڕۆ 22- 9 – 2022  
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور لەگەڵ هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكان لەگەڵ زیادبوونی خێرایی ,لە كاتی زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی 30 كم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و كركووك .لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (2-3 ) پلەی سیلیزی .ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاوییە بەرزەكان و سەنتەری پارێزگاكان بە شێوەی پروشكە باران هەندێ كات و ناوچە ئەگەری بارانێكی مامناوەندی كورت خایەنی هەیە .
خێرایی با / لەسەر خۆ  (15 – 25) كم/ك . 
ئاراستەی با /  لە گۆراندایە  .
پلەكانی گەرما /  لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە  نزم دەبنەوە.
مەودای بینین /  ( 7 – 9 ) كم  دەبێت .
سبەی 23- 9 – 2022
كەش/ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت. 
 پلەكانی گەرما: بە نزیكەی (1-2) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
خێرایی با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 15) كم/ك . 
ئاراستەی با/ گۆڕاو 
مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  33 پلەی سیلیزی
سلێمانی    :  31 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  32 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  34 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  35 پلەی سیلیزی
سۆران    :  33 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  37 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 22- 9 – 2022