سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پەرلەمان گفتوگۆ لە بارەی نووسینەوەی دەستوور دەکەن

سەرۆک مەسعود بارزانی و د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کرد و سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. ێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردووە.

‏‎ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان راگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لە رابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە”.

ھەواڵی زیاتر