وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى گواستنەوەى ڕاژەى پێنج فەرمانبەر لەبوارى (IT) ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە پاڵپشتە بە ڕەزامەندى سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، هەلى گواستنەوەى پێنج فەرمانبەر لە بوارى (ئاى تى) بۆ دیوانى وەزارەت ڕادەگەیەنێـت، بەم مەرجانەى خوارەوە:

١- فەرمانبەرى هەمیشەیی بێت لە یەکێک لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
٢- دەرچوى بەشى کۆمپیوتەر بێت.
٣- شارەزایى هەبێت لە بوارى پرۆگرامسازى.

تێبینییەکان:

– پێشکەشکردنى سى ڤى لە ڕێگەى ئیمێڵى (ict.center@mhe-krg.org) دەبێت.
– دواکات بۆ پێشکەشکردن سى ڤى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ی ڕۆژى چوارشەمە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر