هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە ٣ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە

محەمەد لادێ – هه‌ولێر

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ٤ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی چوار ملیۆن گه‌شتیار روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ٨٥ لەسەدی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بوونه‌.
بە گوێرەی ئاماری دەستەی گشتی گەشوگوزار له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاكو سه‌ره‌تای مانگی ئاب ٣ ملیۆن و ٧٧٩ هه‌زار و ٦٥٦ گه‌شتیار به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌یان له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ دێن به‌ شێوه‌یه‌ك زۆربەی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن وه‌ ئه‌وانی تر گه‌شتیاری بیانین و له‌ وڵاتانی دیكه‌وه‌ سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی ١٥لەسەدی گه‌شتیارانن.لە پلاندایە کە کاری زیاتت بکرێ بۆ بەرەوپێشچوونی ئەو کەرتە و سەرنجراکێشانی گەشتیاری زیاتر بە تایبەت بیانی.
به‌ گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ٣ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێشكه‌ش به‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م شوێنانه‌ چالاكی جیاوازی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری هاوینه‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌شتیاره‌كان روو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانه‌ش هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین چالاكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ساڵانه‌ ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
ئەڵبەتە ساڵی رابردوو بۆ بەشداریكردن لە پێشوازیسەری ساڵی ٢٠٢٢ و گەشت كردن بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان و بەسەر بردنی كاتێكی خۆش، لە ماوەی ٧ رۆژ، واتە لە ٢٥ ی مانگ تاكو ٣١ـ١٢ـ٢٠٢١ نزیكەی ١٤٧ هەزار گەشتیار هاتنە هەرێمی كوردستان.