هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە پێش دوو مانگ لە ماڵێک لە شاری هەولێر 400 هەزار دۆلار و بڕێک زێڕی دزیبوو.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه دوای دزینی ئه‌و بڕه پاره‌یه، چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و شوقه‌یه‌كی به بڕی 150 هه‌زار دۆلار كڕیوه و به‌شێكی دیكه‌ی پاره‌كه‌شی خه‌رجكردووه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دۆلاریشی پێبووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی، تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی 444ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێته‌وه.