وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد بهبۆنهی 52 ساڵهی دامهزراندنییهوه.
پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی له پهیامهكهدا دهڵێت: بە بۆنەی یادی (52) ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی دەکەین، ههروهها پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و زانایانی پایە بەرزی کوردستان دەکەین.
ڕاشیگهیاند: یەکێتی زانایان وەک ڕێکخراوێکی ئایینی و نیشتمانی ھەروەھا پێویستییەکی واقیعی، لەسەر دەستی جەنابی (مەلا مستەفای بارزانی) دامەزرا، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە ئایین پەروەری و نیشتمان پەروەری لە پاڵ خەباتی بەرگری و رزگاری خوازی کوردستاندا ھەمیشە بەیەکەوەبوون و ھەروەھا بەھێزترکردنی رۆڵی زانایانی کوردستانە لەنێو کایەی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا.
وهزیری ئهوقاف ئومێدیشی خواست ساڵی داھاتووی کار و پرۆژەکانی یەکێتی زانایان پڕ لە بەخشش و خزمەتی زیاتر بێت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بە ئاراستەی پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی بەھێزتر بکات