زیرەك حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور رایگەیاند: لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لە نێو سەنتەری قەزای مەخمور پڕۆژەكانی قیرتاوكردن و كۆنكریت كردن و پڕۆژەی شەقامی سەیرانگای ئاوی بن بەرد كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها گوتی: پرۆژەكان بەشێكیان تەواو بووەو بەشێكیش لە پڕۆژەكان لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
گوتیشی: بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە ناوچەكە، هەوڵی تەواومان داوە بۆ ئەوەی پرۆژەی دیكەش ئەنجام بدەین.
